بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زولنووری جێگری سەرۆکی مەجلیس بە ئاماژە بە ئەوەی کە کە هەولێر و هەرێمی کوردستان بەهەشتی تیرۆریستەکان و سیخوڕەکان بوو، وتی: هێزی ئۆپراسیۆنی، چاوەدێری هەواڵگری، خێرایی کار، بێ وێنەیی ئۆپراسیۆنەکەی دوێنێ شەو شیاوی چەپڵەیە، دوژمن نەکشێتەوە ئەو ئۆپراسیۆنە بەرفراوانتر دووپات دەبێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێران توانای پێویستی بۆ تۆڵە کردنەوە لە کەسانێکی هەیە کە بیانەوێت ئاسایش و گیانی خەڵک بخەنە مەترسییەوە بەڵام دوژمنان هەر لە ئەوە تێنەگەیشتوون.
نوێنەری قوم زیادی کرد: خەڵکی ئازیز ئاگادارن کە هەولێر و هەرێمی کوردستان کە شەوی ڕابردوو لەلایەن سپای پاسدارانەوە مووشەکباران کرا، بەهەشتی تیرۆریستەکانە و لەوێ جێیان خۆش کردووە و ڕێک دەخرێن و پەروەردە دەکرێن.
هەروەها وتیشی کە ئێمە دەزانین ئەمریکا و ئیسرائیل لەوێ سیخوڕیان هەیە و لە دژی ئاسایشی ئێران پلاندەڕێژن و گرووپە دژە شۆڕشەکان پشتیوانی دەکەن و هەواڵی پێویست دەخەنە بەر دەستی تیرۆریستەکان.
زولنووری وتیشی کە ئیران چاوەدێری باشی بە سەر ناوچەکە هەیە و ئەوەی کە دوێنێ شەو رووی دا بەشێکی بچووک لە تواناییەکانی ئێمەیە و ئەگەر دوژمنان تەمێ نەبن ئەوە لە ئاستێکی بەربڵاودا دووپات دەبێتەوە..
Your Comment